ئایا کارە ئاژاوەگێڕییەکان پاساوییان هەیە؟
ئایا کارە ئاژاوەگێڕییەکان پاساوییان هەیە؟
پیته‌ر سینگهر٭، كاتارژینه دی لازاری ڕادێك٭
وەرگێڕانی: ئاکۆ قادر حەمە
له كۆتاییه‌كانی مانگی ئایار و حوزه‌یراندا، دوا ئه‌وه‌ی جۆرج فلۆیید به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرا- له ژێر ئه‌ژنۆی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له شاری مینیاپۆڵس- ناڕه‌زایه‌تییه‌كی جه‌ماوه‌ری دژ به نه‌ژادپه‌رستی سیسته‌ماتیك له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا و جیهاندا سه‌ریانهه‌ڵدا. كوشتنی فلۆیید له دوای ژماره‌یه‌ك كوشتنی تردا ڕوویاندا كه له ڕابردوودا پۆلیس دژ به ئه‌مریكییه ئه‌فریقیه بێ چه‌كه‌كان ئه‌نجامی دابوو كه هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكی توندوتیژانه‌یان نه‌نواندبوو. زۆرینه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه ئاشتیانه به‌ڕێوه‌چوون، به‌ڵام هه‌ندێكیان گۆڕان بۆ كرده‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕیانه له گه‌ڵ تاڵانی و تێكدانێكی به‌رفراواندا. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به دڵنیاییه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژ به دڕنده‌یی و نه‌ژادپه‌رستی پۆلیس كارێكی ڕه‌وایه، به‌ڵام ئایا ده‌كرێت به‌رگری له كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕییه‌كان بكرێت؟
قوڵترین به‌رگری فه‌لسه‌فیانه له بارەی كرده‌وه ئاژاوهگێڕییهكانەوە نوسرابێت له لایه‌ن ئیڤیا باسترناكی مامۆستای زانكۆی له‌نده‌ن بوو. باسترناك وا پێناسه‌ی كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕییه‌كان ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی "ئاژاوه‌یه‌كی گشتیه كه كۆمه‌ڵێكی گه‌وره له لایه‌نه چالاكه‌كان به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و به بێ بوونی ڕێكخستنێكی فه‌رمی هه‌ڵده‌ستن به كاری توندوتیژانه‌ی نایاسایی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاشكرا له گه‌ڵ پۆلیسدا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵگیرسێنه‌رانی ئاژاوه‌كان ده‌بنه هۆكاری تێكدانی شتومه‌كی گشتی و تایبه‌تی، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئازاردانی كه‌سه‌كان، به زۆری له كاتی پێكهه‌ڵپژان له گه‌ڵ پۆلیسدا. باسترناك ئه‌مه‌ی پێش مردنی فلۆیید نوسی بوو، به‌ڵام وتاره‌كه‌ی چوارچێوه‌ی كار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی دواتر ڕوویدا دابینده‌كات.
باسترناك پشتی به‌ست به بیرۆكه‌یه‌كی باوی نێو مشتومڕه‌كانی ئه‌خلاق له جه‌نگدا، كه ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی كه له بارودۆخی دیاریكراودا ڕێگه‌پێدراوه زیان به كه‌سانی تر بگه‌یه‌نرێت- هه‌تا بێتاوانهكانیش- له پێناوی به‌رگری له خۆكردن دژ به هێرشێكی ناڕه‌وا. به شێوه‌یه‌كی گشتی، سێ مه‌رج بۆ كردنی ئه‌م كاره دیاری كراوه:
- ناچاری: هیچ ڕێگه‌یه‌كی تری به‌رگری لهخۆكردنت نیه له به‌رامبه‌ر هێرشه ناڕهواكهدا.
- هاوڕێژهییبوون: پێویسته ئه‌و زیانه‌ی به‌ر ئه‌وانی تر ده‌كه‌وێت كه‌متر بێت له‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی كه خۆتت لێ ڕزگاركردوه و چاوهڕواندهكرا بكرێته سه‌رت.
- سه‌ركه‌وتن: پێویسته ئه‌و كارانه‌ی كه زیاندهدهن (له‌وانی تر) به‌شێك بێت له ستراتیژێكی ماقوڵ بۆ وه‌ستاندنی هێرشه ناڕه‌واكه.
باسترناك مشتومڕی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ده‌بێت ئه‌و كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕیه پاساودارانه ئه‌م مه‌رجانه‌ی له‌خۆگرتبێت. له سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌كانی ئه‌و، ده‌توانین بپرسین ئایا ئه‌و كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕیانه كه دوای كوشتنی فلۆیید ڕوویاندا ئه‌م مه‌رجانه‌ی له خۆگرتبوو.
ئاسانه وای دابنێیین كه ئه‌م كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕیانه هه‌وڵێكن بۆ ڕێگریكردن له هێرشی ناڕه‌وا دژ به ئه‌مریكیه ئه‌فریقییه‌كان، له‌و جۆره هێرشه ناڕه‌وا و ترسناكانه‌ی كه به ڕوونی به ڤیدیۆ تۆماركراون و ملیۆنه‌ها كه‌س بینه‌ریان بووه. به‌ڵام ئایا ئه‌م كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕیانه شتێكی پێویستن له وڵاتانی دیموكراتیدا كه ئامرازه ئاشتیخوازانه‌كانی گۆڕانگاری ده‌ڕه‌خسێنن؟
هه‌ر ئه‌م گۆڕانكاریانه ئامانجی پشت دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی "ژیانی ڕه‌شپێسته‌كان گرنگه" بووه، كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی دژ به توندوتیژییه، و پێش نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زرا، دوای بێبه‌ریكردنی جۆرج زیمرمان له هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كرابووه‌وه له دۆزی كوشتنی ترهیڤهن مارتن، كه مێردمنداڵێكی بێ چه‌كی ئه‌فریقی بوو له ولایه‌تی فلۆریدا. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه گرنگییه‌كی نیشتیمانی په‌یدا كرد له ساڵی ٢٠١٤دا دوای كوشتنی مایكڵ بڕاون له شاری فێرگسن (ویلایه‌تی میزۆری) و ئیریك گارنه‌ر له شاری نیۆرك به ده‌ستی پیاوانی پۆلیس. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پیاوانی پۆلیس به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی كوشتن دژ به هاوڵاتیانی ناسپیپێست كه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌وان دروست ناكه‌ن. به‌مشێوه‌یه، ده‌توانین بڵێین لانی كه‌م ئامرازه دیموكراتیه ته‌قلیدییه‌كان شكستیان هێناوه، و مه‌رجی ناچاری فه‌راهه‌م بووه.
ئایا ئه‌و زیانانه‌ی له‌و كرده‌وه ئاژاوهگێڕیانهوه ده‌كه‌ونه‌وه گونجاو و هاوڕێژه‌ی ئه‌و زیانانه‌ن كه له كرده‌وه‌كانی كوشتنی ناڕه‌وای ده‌ستی پۆلیس ده‌كه‌ونه‌وه؟ زیانه‌كان كه به‌ر ماڵوموڵك كه‌وتوون گه‌شتوه به ملیۆنه‌ها دۆلار، به‌ڵام ئایا ده‌كرێت به‌راوردی ئه‌و زیانه مادیانه بكه‌ین به‌و زیانه گیانیانه‌ی كه بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه؟
بنه‌ماڵه‌ی حه‌فسه ئیسلام چێشتخانه‌یه‌كیان هه‌بوو و له‌و كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕیانه‌ی خۆپیشانده‌راندا كه له شاری مینیاپۆلس سه‌ریان هه‌ڵدا سوتێنرابوو، حه‌فسه یه‌ك وه‌ڵامی ئاشكرای ئه‌م پرسیاره‌ی دایه‌وه: "ده‌توانین بیناكه بونیاد بنێینه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانین جۆرج فلۆیید بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ژیان". پرسه‌كه به‌م ئاسانیه نیه. هه‌ر له كاتی ئه‌و كرده‌وه ئاژاوهگێڕیانهدا، ئاگر به‌ردرا له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه ئاماده‌كرابوو بۆ فه‌راهه‌مكردنی ١٨٩ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و به نرخی ماقوڵ بۆ ئه‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی داهاتیان دیاریكراوه یان هه‌ر بێ لانه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕووی نه‌دایه له كۆتایی ئه‌مساڵدا ئاماده ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ریبگرن.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه هه‌ندێك له خه‌ڵكی بێ په‌ناگه بمێننه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ یاخود چه‌ندین ساڵ، ئه‌وه‌ش ده‌كرا ڕووی نه‌دابا ئه‌گه‌ر كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕییه‌كان ڕوویاننەدایە. ئه‌م ڕووداوه زیانێكی مرۆیی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه، ئه‌مه جگه له زیانه داراییه‌كان. دوای ده ڕۆژ له خۆپیشاندانه‌كان ١٣ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا، كه زۆرینه‌یان ڕه‌شپێست بوون. له مه‌راسیمی پرسه‌ی "ده‌یڤید دۆرن"دا، كه ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینی پۆلیسی ئه‌مریكی ڕه‌ش پێست بوو، له به‌رده‌م فرۆشگایه‌كدا كه خزمه‌تگوزاری ڕه‌هنی پێشكه‌ش ده‌كرد له لایه‌ن چه‌ند تاڵانچییهكهوه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوڵه، لافیته‌یه‌كی به ده‌ست نوسراو هه‌ڵواسرابوو تێیدا هاتبوو: "پیاوێكی ڕه‌شپێستان كوشت له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانی تر پیاوێكی ڕه‌شپێستیان كوشتبوو"؟؟؟
بكه‌رانی كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕییه سیاسیه‌كان ڕاده‌كه‌ن له به‌رپرسیارێتی ئه‌و زیانانه‌ی كه له ئه‌نجامی دزی و تاڵانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌وێته‌وه كه فرۆشگا بازرگانیه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج یان شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌سوتێنن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌تا ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری به‌شدارانی ئه‌و كرده‌وه ئاژاوهگێڕیانهش پشتگیری له ئه‌و ههڵسووكهوتانهش نه‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و زیانانه له به‌رچاو بگیرێت كاتێك ئه‌وه دیاری ده‌كه‌ن كه ئایا ئه‌و كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕیانه بیانوویان هه‌یه. به هۆی سروشتی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، ناكرێت زاڵبیین به سه‌ر كرده‌وه ئاژاوهگێڕییهكاندا و به‌رگری لێ بكه‌یین، به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و ڕووداوه زیانمه‌ندانه بكه‌وێته‌وه.
له كۆتاییدا، دوای شكستی ناڕه‌زایه‌تیه ئاشتیخوازانه‌كان، ئاستی ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كاره ئاژاوه‌گێڕیانه چه‌نده؟ ڕای جیاواز هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه عومه‌ر واسۆ به وردی ئه‌نجامی داوه له باره‌ی ئه‌و كاره ئاژاوه‌گێڕیانه‌ی كه له ساڵانی شه‌سته‌كاندا سه‌ری هه‌ڵداوه و بۆته هۆی وێرانكردنی ژماره‌یه‌ك له شاره ئه‌مریكیه‌كان كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و ڕووداوانه به‌شدار بووه له سه‌ركه‌وتنی ڕیچارد نیكسۆنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به جیاوازییه‌كی كه‌م له هۆبه‌رت هه‌مفری. ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه بێت، ئه‌وا كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕییه‌كان یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ زیاتر به‌هێزبوونی پۆلیس، كه وای كرد بهرادهوامبن له پێشێلكارییه‌كانیان، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠.
مارتن لۆسه‌ر كینگ له وتارێكدا دژایه‌تی خۆی بۆ كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی پیشاندا، به‌ڵام هه‌روه‌ها ئه‌و كرده‌وانه‌ی وا وێنا كرد كه: "زمانی ئه‌وانه‌یه كه گوێیان لێ نه‌گیراوه". ڕێگای چالاك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه له كرده‌وه ئاژاوه‌گێڕییه‌كان ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌ڵێنی گوێلێگرتنیان بده‌یین. ده‌توانین ئه‌م كاره بكه‌یین به پشتگیریكردنی بزووتنه‌وه‌ی "ژیانی ڕه‌شپێسته‌كان گرنگه" و كار بكه‌ن له پێناو گره‌نتی كردنی گرنگیپێدانی پۆلیس به ته‌ندروستی و ئاسایشی گیانی ته‌واوی هاوڵاتیان به چاوپۆشین له نه‌ژادیان، له گه‌ڵ پیشاندانی ڕێزێكی گه‌وره به‌رامبه‌رییان.
٭ پیته‌ر سینگه‌ر پڕۆفیسۆری بایۆئیسیكه له زانكۆی برینستۆن و دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی قازانج نه‌ویستی "ئه‌و ژیانه‌ی ده‌توانیت ڕزگاری بكهییت"ه، له كتێبه‌كانی: "ئازادكردنی ئاژه‌ڵان"، "ئه‌خلاقی پراكتیكی"، "ئه‌خلاقی ئه‌وه‌ی چی ده‌خۆیین" له گه‌ڵ جیم ماسۆن، "دووباره بیركردنه‌وه له باره‌ی ژیان و مردنه‌وه"، و "باشترینی ئه‌وه‌ی ده‌توانیت بیكهییت"، و"ئه‌خلاق له جیهانی واقعیدا". له ساڵی ٢٠٠٣دا نازناوی سێیه‌می كاریگه‌رترین بیرمه‌ندی هاوچه‌رخی جیهانی پێدرا له لایه‌ن په‌یمانگای گۆتڵیب دهتوایلهر.
٭ كاتارزینا دی لازاری ڕادیك، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره له په‌یمانگای فه‌لسه‌فه له زانكۆی لۆدز، و نوسه‌ری هاوكاره "له گه‌ڵ پیته‌ر سینگه‌ر" له نوسینی كتێبی "بۆچونێك له‌باره‌ی گه‌ردوون و سودگه‌رایی: پێشه‌كییه‌كی زۆر كورت.


Comments
Post a Comment
سوپاس بۆ سه‌رنجه‌كه‌ت و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه.......