مردن كارێكی سه‌خته، به‌ڵام سه‌ختر بینینی شكسته‌كانی پێش ئه‌و ڕووداوه‌یه
مردن
كارێكی سه‌خته، به‌ڵام سه‌ختر بینینی شكسته‌كانی پێش ئه‌و ڕووداوه‌یه
ئاكۆ قادر حه‌مه
مردن كارێكی سه‌خته، ڕۆمانی خالید خه‌لیفه (١٩٦٤-٢٠٢٣)ی ڕۆماننوس و سیناریستی سوورییه، "كارزان عه‌لی" بە سەلیقەی وەرگێڕییەکی سەرکەوتووەوە کردوویەتی بە کوردی.
ئه‌م ده‌قه ده‌كرێت ته‌نیا وه‌ك ده‌قێكی ئه‌ده‌بی
له‌باره‌ی شۆڕش سوریا نه‌یخوێنینه‌وه، به‌ڵكو وه‌ك باسێك له‌باره‌ی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی وهزری سوریای پێش شۆڕش و شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و
وڵاته و وڵاتانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ببینین، هه‌روه‌ها ئاشكراكردنی ئه‌و هۆكاره
بونیادیانهشی كه ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و شكستهێنانی.
كورته‌یه‌ك
له ڕۆمانه‌كه‌وه:
ڕۆمانه‌كه
باس له كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی "عه‌بدولڵه‌تیف" ده‌كات كه له هه‌فتاكانی
ته‌مه‌نیدایه، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی دیمه‌شقدا له ساڵانی یه‌كه‌می شۆڕشی
سوریا دژ به به‌شار ئه‌سه‌ددا ده‌مرێت. عه‌بدوڵه‌تیف پێش مردنی وه‌سێت ده‌كات ته‌رمه‌كه‌ی
ببه‌نه‌وه له ته‌نیشتی گۆڕه‌كه‌ی "له‌یلا"ی
خوشكییه‌وه بینێژن، له گوندی "عه‌نابییه" له باكوری حه‌له‌ب، كه پێش
٥٠ ساڵ ئه‌وێی به توڕه‌یی به‌ره‌و دیمه‌شق
جێهشتووه.
وه‌سێتی
باوكه‌كه بۆ بولبولی كوڕی، و حسێنی برای و فاتمه‌ی تاقانه خوشكیان، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی
ئه‌وانیش وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی سوریای لهبهریهكههڵوهشاو و له
ڕووی هاوسۆزییه‌وه دابڕاون، ده‌بێته ڕیسكێكی گه‌وره و تاقه‌تپڕوكێن.
گواستنه‌وه‌ی ته‌رمێك له‌دۆخی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریادا، به‌ناو ئه‌و هه‌موو بازگه و سه‌ربازگه و تۆپبارانی سوپای سوریا و ئه‌و هه‌موو گروپه جیاوازانه‌دا، دۆخی سوریای ئه‌و ساڵانه‌مان له نزیكه‌وه پێ ئاشنا ده‌كات.
زۆرینه‌ی ئه‌و سه‌رنجانه‌ی له‌باره‌ی ڕۆمانه‌كه‌وه
نووسراون، سه‌رنجن له‌باره‌ی كاتی هه‌نووكه‌یی ڕۆمانه‌كه‌وه كه سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی
نێوخۆیی سوریایه، كه ئێمه دووباره‌یان ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر
دوو بیرۆكه‌ی دیكه له ڕۆمانه‌كه‌دا كه ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌و دوو بیرۆكه‌یه‌ی
كه پێمانده‌ڵێت سته‌م و نادادی و گه‌نده‌ڵی و زۆرداری و داڕوخانی كۆمه‌ڵگه‌ی
سوری له‌پێش شۆڕش و شه‌ڕی ناوخۆیی سوریاوه هه‌ن و ئه‌وه‌ی سوریای به‌و دۆخه گه‌یاندووه
شۆڕش و شه‌ڕی ناوخۆیی نین به‌ته‌نیا، به‌ڵكو زۆر ده‌مێكه سوریا به‌ده‌ست چه‌ندین
كهمووكورتی بونیادییه‌وه ده‌ناڵێنێت كه هه‌م هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانن،
هه‌م هۆكاری شكستهێنانی.
سته‌م
له (له‌یلا) ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ بینینی سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر ژنان و دواكه‌وتنی
كۆمه‌لگه:
له‌یلا، خوشكی عه‌بدولله‌تیفی حه‌فتا ساڵه‌یه، پێش په‌نجا ساڵ به‌زۆر خێزانه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت
به‌شووی بده‌ن، له‌یلا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌زۆر به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنن كه
شوو به پیاوێك بكات كه ئه‌م پێی ده‌ڵێت: "بۆنی پیازی گه‌نیوی لێ دێت"،
بۆیه له ڕۆژی ئاهه‌نگه‌كه‌یدا له‌سه‌ربانی ماڵه‌كه‌یان به‌ده‌م سه‌ماوه، خۆی ده‌سووتێنێت.
عه‌بدولله‌تیف،
كه له‌یلا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات به‌رگری لێبكات و نه‌هێڵێت به‌زۆر بیده‌ن
به پیاوێك كه خۆشی ناوێت، بێده‌نگی لێده‌كات و پێیوایه هه‌وڵێكی وا له‌به‌رده‌م
به‌ها و نه‌ریته به‌هێزه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا چاره‌نووسی هه‌ر شكسته. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا
كه ئاگر له جه‌سته‌ی خوشكه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌م گونده‌كه‌یان جێ ده‌هێڵێت.
مانه‌وه‌ی سته‌می سه‌ر ژنان له سوریا، و گوێنه‌دان به ویست و ئیراده‌یان، به‌ڵگه‌ی بوونی سته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه پێش سته‌می سیاسی. بۆیه تازه‌نه‌كردنه‌وه‌ی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و هێشتنه‌وه‌ی بهدواكهوتووی، پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌بووه بۆ مانه‌وه و گه‌شه‌نه‌كردن و دواكه‌وتنی كایه‌ی سیاسی.
پێشخستن و گه‌شه‌دان به ههركایهیهكی
كۆمه‌ڵایه‌تی بێ تازه‌كردنه‌وه‌ی كایه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا شكستده‌هێنێت، ده‌مێكه ئه‌مارتیا
سین ئه‌وه‌ی پیشانداوه كه، دیموكراتیزه‌كردنی سیاسی، بێ دیموكراتیزه‌كردن و پێشخستنی
كایه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه شكست ده‌هێنێت[1]، ئه‌وه‌ی
كه كۆمه‌ڵگه‌كانی وه‌ك سوریا و كۆمه‌ڵگا هاوچه‌شنه‌كانی له‌نێویاندا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش،
زۆر بایه‌خی پێناده‌ن.
عه‌بدولڵه‌تیف
كه له حه‌فتا ساڵی ته‌مه‌نیدا ده‌بێته یه‌كێك له شۆڕشگێڕه‌كان و داوای ڕوخانی
دكتاتۆر ده‌كات، ده‌زانێت له‌كوێدا شكستی هێناوه، بۆیه له‌سه‌رمه‌رگدا ده‌یه‌وێت
گۆڕه‌كه‌ی له ته‌نیشتی گۆڕه‌كه‌ی له‌یلاوه بێت. گۆڕه‌كه‌ی له‌یلا ڕه‌مزی چهوسانهوهي
كۆمه‌ڵایه‌تییه، و مردن و شیبوونه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌میش ڕه‌مزی شكستی شۆڕشی
سوریایه.
لێره‌دا
عه‌بدولله‌تیف گه‌شتووه به هه‌مان ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی جۆرج ته‌ڕابشی كه له
دوا وتاریدا به‌ناوی (شه‌ش وێستگه‌ی ژیانم)دا ده‌نووسێت: "هه‌ڵوێست
به‌رامبه‌ر ژن له كۆمه‌ڵگاكانماندا هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر سه‌رتاپای جیهان
دیاریده‌كات. ............ كه پێویسته خه‌بات بكه‌یین له ڕێگای وشه‌وه له
پێناوی گۆڕینی شێوه‌ی بیركردنه‌وه، گۆڕینی بونیادی ناوه‌كی عه‌قڵ، نه‌ك ته‌نها
بونیادی ڕووكه‌شی سیاسی یان ئایدۆلۆجی"[2]، عه‌بدولله‌تیف له‌سه‌رمه‌رگدا ئه‌وه‌ی
بۆ ڕوون بۆته‌وه، شكستی شۆڕشی سوریا شتێكی حه‌تمییه، چونكه كۆمه‌لگه‌ی سووری پێش
وه‌خت نیگای خۆیان له‌باره‌ی ئازادی ژنه‌وه یه‌كلانه‌كردۆته‌وه.
شكستی
كایه‌ی فه‌لسه‌فه و بیركردنه‌وه، وه‌ك پێشه‌كییه‌ك بۆ شكستی سیاسی:
بولبول،
كوڕه بچوك و لاوازه‌كه‌ی عه‌بدولله‌تیف، كه (بڕیاریدا بچێته به‌شی فه‌لسه‌فه،
هه‌ستی كرد باوكی شهرمهزاركردووه، چونكه باوكی به‌درێژایی ته‌مه‌نی ناوی ئه‌و
فه‌یله‌سووفانه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه كه مرۆڤایه‌تییان گۆڕیوه، به‌ڵام ده‌یوست
كوڕه‌كانی ببن به شتێك و كارێكیان ده‌ست بكه‌وێت كه پێداویستییه‌كانیان پڕبكاته‌وه)،
لێره‌دا عه‌بدولله‌تیف هه‌روه‌ك "جۆرج ته‌ڕابشی" له‌باره‌ی بونیادی هزری
مرۆڤی عه‌ره‌بییه‌وه له دوا وتاریدا شیكردنه‌وه‌ی بۆ كردووه، له ڕووی هزرییه‌وه له ئاستی ڕووكه‌شدا پێشكه‌وتوخوازه، به‌ڵام له قوڵایی بونیاده
هزرییهكهیدا هێشتاكه كۆنه‌په‌رست و ته‌سلیم بووه، نایه‌وێت كوڕه‌كانی هیچ
قوربانییه‌ك بده‌ن و نایه‌وێت كوڕه‌كه‌ی سه‌روكاری له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه و بیركردنه‌وه‌دا
بێت.
هه‌رچه‌نده بولبول ده‌یزانی "ناتوانێت
دونیا بگۆڕێت، به‌ڵام ده‌یویست له جیهان تێبگات، ده‌ویست ببێته خوێندكارێكی
نایاب،................ به‌ڵام مامۆستاكانی به‌شی فه‌لسه‌فه ڕقیان له بیركردنه‌وه
بوو، ته‌نانه‌ت پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه و نمرهكانیشیان ده‌فرۆشت، هه‌موو ئه‌وه‌ی
دژی فه‌لسه‌فه بوو له به‌شی فه‌لسه‌فه‌دا هه‌بوو، ڕقیان له گفتوگۆ و سیاسه‌ت و
بیركردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه بوو........".
داڕوخانی كۆمه‌ڵگه‌ی سوری، پێش سه‌رهه‌ڵدانی
شۆڕشی سوریا و شكستی ئه‌و شۆڕشه و شه‌ڕی ناوخۆ و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی، سه‌ریهه‌ڵداوه.
شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا به‌رئه‌نجامی داڕوخانی زانكۆ و قوتابخانه و قه‌ده‌غه‌كردنی
بیركردنه‌وه و گفتوگۆی سیاسی و دواكه‌وتوویی كایه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و
سیاسی و به‌هاییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سووری بووه.
پوخته‌ی
سه‌رنج:
مردن
كارێكی سه‌خته، ده‌كرێت ته‌نیا وه‌ك گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی خێزانێك نه‌بینین له سه‌روه‌ختی
شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی ناوخۆی سوریادا، به‌ڵكو وه‌ك شیكردنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سوریای
پێش شۆڕش بیبینین، ده‌قه‌كه كه‌ڵه‌كه‌بوونی زۆرداری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌های دواكه‌وتوو و
داڕوخانی هزری نیشان ده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات چۆن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
نائاماده له‌ڕووی هزری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه بۆ شۆڕش، له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی
شۆڕشدا، نه‌ك نابێته هۆی پێشخستنی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵكو شۆڕش ده‌رگای دۆزه‌خ ده‌كاته‌وه و ده‌بێته
هۆی كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره‌تر، و شۆڕشیش مه‌حكوم به شكست ده‌كات.
[1] أمارتيا صن، التنمية حرية، ت: شوقي جلال، قاهرة: الهيئة المصرية العامة للكتاب،
2010.
[2] شه‌ش وێستگه‌ی ژیانم، جۆرج ته‌ڕابشی، ١٦-٣-٢٠١٦، https://ako-q-hama.blogspot.com/2022/10/shesh-westgey-zhiyanm.html
٭٭٭
بابه‌تی دیكه‌ی هاوشێوه
تۆقی عه‌زازیل، سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ سۆسیۆ- ئه‌نسرۆپۆلۆژیای ته‌كییه
هیچ دۆستێك جگه له چیاكان: ڕۆمانی گهریدهیهكی كورد له زیندانێكی دووری ناو ئۆقیانوسدا

Comments
Post a Comment
سوپاس بۆ سه‌رنجه‌كه‌ت و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه.......